Accessibility links

چین: کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیرانی بەرگری چین و ئەمەریکا بنیادنەرانە بووە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس

وەزارەتی بەرگری چین وتی کۆبوونەوەکەی هەفتەی پێشووی نێوان وەزیری بەرگری چین وی فینگ و وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس لە سەنگاپوور بنیادنەرانە بووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وو چیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاساییدا ئەم لێدوانەیدا و ئاماژەی بەوەدا ماتیس جارێکی دیکە داوای لە وی فینگ کردووە سەردانی ئەمەریکا بکات.

هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەی ئاسایشی هەرێمیدا لە سەنگاپوور وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس بە هاوتا چینییەکەی ڕاگەیاند پێویستە چین و ئەمەریکا پەیوەندییەکانی نێوانیان باش بکەنەوە بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر گرژیی و مەترسیەکاندا و هەروەها خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵە تێگەیشتنێک کە ببێتە هۆی مەترسییەکی گەورە لەسەر هەردوو وڵات و ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG