Accessibility links

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ ڕوونی کردۆتەوە ڕازی نیە لە چین


ڕاوێژکاری کۆشکی سپی کێڵیان کۆنوەی

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی کیڵیان کۆنوەی وتی سەرۆک ترامپ هێشتا ڕازی نیە لە چین، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمەریکا ویستوویەتی چی پەیامێک بگەیەنێت بە چین لەڕێی داخستنی کونسوڵخانەی چینەوە لە هیوستن، کۆنوەی وتی سەرۆک ترامپ هێشتا ڕازی نیە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 140,000 هاوڵاتی ئەمەریکی.

کۆنوەی بە یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وایە سەرۆک زۆر ڕوون بووە لەوەدا کە ڕازی نیە لە چین، ڕاستیەکە ئەوەیە ئەم ڤایرۆسە چینیە ڕەوانەی ئەمەریکا و سەرتاسەری جیهان کرا و لەگەڵیدا چین بڕێکی کەم لە زانیاری و ڕاستگۆی و شەفافیەتی پیشانداوە لەسەر ڤایرۆسەکە."

وتیشی " هێشتا چین زانیاریمان پێنادات. هێشتا ژمارەی حاڵەتەکان و ژمارەی گیان لەدەستدانەکان نازانین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG