Accessibility links

چین: ئەمەریکا داوای لێکردووین کونسوڵخانەکەمان لە هیوستن دابخەین


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین

چین دەڵێت ئەمەریکا لە ناکاو پێی ڕاگەیاندوون کونسوڵخانەکەیان لە شاری هیوستنی ئەمەریکا دابخەن، دەشڵێت بە توندی سەرکۆنەی ئەم هەنگاوەی واشنتن دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ڕۆژی سێشەممە ئەمەریکا پێی ڕاگەیاندووین دەبێت کونسوڵخانەکەمان دابخەین.

وتیشی هێشتا کارەکان بەشێوەیەکی ئاسایی لە کونسوڵخانەکە بەڕێوەدەچن، ئەمەش دوای ئەوەی دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان لە هیوستن ئاماژەیان بەوەدا لە پشت کونسوڵخانەکەوە بەڵگەنامەکان دەسوتێندرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG