Accessibility links

بلینکن لەگەڵ هاوتا چینییەکەیدا باس لە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بە وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی وت پشتیوانی چین بۆ جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین ئاڵۆزتر دەکات، لە کاتێکدا کە پەیوەندییەکان خۆیان لە خۆیاندا ئاڵۆز بوون.


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی ئەمەریکای بە بەرپرس دانا لە خراپبوونی پەیوەندییەکان و وتی تێڕوانینی ئەمەریکا بۆ چین وەکو هەڕەشەیەک، سیاسەتی ئەمەریکای بەرامبەر چین بەلاڕێدا بردووە.

وەزیری دەرەوەی چین وتی " زۆرێک پێیان وایە ئەمەریکا بە دەست فۆبیای چینەوە دەناڵێنێت. ئەگەر ئەو جۆرە فراوانبوونی هەڕەشەیە ڕێگەی بدرێت گەورەتر ببێت، ئەوا سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر چین کۆتاییەکی داخراو دەبێت و هیچ دەرچوونێکیش لێی نامێنێت."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن کە لە ئێستادا لە بانگکۆکە و پێشبینی دەکرێت لێدوان لەسەر ڕەوشەکەی میانمار بدات، وتی " نیگەرانییەکانی ئەمەریکای سەبارەت بە زیادبوونی لێدوانە وروژێنەرەکان و چالاکییەکانی چینی بەرامبەر تایوان دەربڕیوە."

بلینکن ئاماژەشی بەوەدا باسی لە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا کردووە سەبارەت بە چۆنێتی بەکارهێنانی دەریای ستراتیژی باشووری چین لەلایەن پەکینەوە و هەروەها سەرکوتکردنی ئازادییەکان لە هۆنگ کۆنگ و ناچارکردن بە کارکردن و چۆنێتی مامەڵەکردنی چین لەگەڵ ئایینە کەمینەکاندا لە تیبیت، هەروەها کۆمەڵکوژییەکەی چینیش لە شینگیانگ.

هەروەها بلینکن ئاماژەشی بەوەدا لەگەڵ وانگدا باسیان لەوە کردووە چۆن بتوانن هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لەڕووی قەیرانەکانی کەش و هەوا و ئاسایشی خۆراک و تەندروستی جیهانەوە زیاد بکەن.

لەلای خۆیەوە وانگ وتی پێویستە چین و ئەمەریکا پێکەوە کار بکەن تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە ئاڕاستە ڕاستەکەدا بەرەوپێشەوە بڕۆن.

سەرچاو/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG