Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لەگەڵ دیبلۆماتکارێکی باڵای چیندا کۆدەبێتەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی دەڵێت ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لەم هەفتەیەدا لە سویسرا لەگەڵ دیبلۆماتکارێکی باڵای چیندا کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکەی سۆلیڤان لەگەڵ یانگ ژیچیدا لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین دێت لەسەر بابەتەکانی بازرگانی و تایوان و کۆمەڵێک بابەتی دیکە.

ئامانج لە کۆبوونەوەکە هەوڵێکە بۆ دەستکەوتنی بەڵێنێک لەلایەن هەردوولاوە تاوەکو پەیوەندییەکانیان باشتر بکەن.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " کۆبوونەوەکەیان تەواوکەری پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین شی جین پینگ دەبێت کە لە مانگی نۆدا ئەنجامدرا، لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لەوەی بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕکابەرێتیەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا بکەین."

دیبلۆماتکارە باڵاکەی چین یانگ ژیچی پێشتر باڵیۆزی چین بووە لە ئەمەریکا، ئەمەش یەکەمین جارە سۆلیڤان ڕووبەڕوو لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

بێدەنگیەکەی نێوان دوو وڵاتەکە لە حەوت مانگ نزیک دەبۆوە، بەڵام بایدن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە لە 9 ی مانگی نۆدا قسەی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا کرد، لەمیانەی گفتوگۆکەیاندا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە دەبێت ڕێگە نەدرێت ڕکابەرێتیەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ببێتە ململانێ.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG