Accessibility links

جەنەڕاڵی باڵای ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی چیندا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆریای باکوور


جەنەڕاڵی باڵای ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا و کۆریای باشوورهەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن لە ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشیەکانیان و داواکانی چین و کۆریای باکوور ڕەت دەکەنەوە بۆ وەستاندنی ڕاهێنانە ساڵانەییەکانیان.

جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد لە پەکین وتی ئەمەریکا هیچ بە نیاز نیە ڕاهێنانە سەربازییەکانیان لەگەڵ کۆریای باشووردا کەم بکەنەوە کە چین و کۆریای باکووری توڕە کردووە.

دانفۆرد وتی " هەتاکوو کۆریای باکوور دەستبەرداری بەرنامە ناوەکیی و موشەکییە بالیستیکیەکانی نەبێت کە هەڕەشەن بۆ سەر ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئەمەریکا و لەڕاستیدا چینیش ئەوا من پێشنیاری ئەوە ناکەم ڕاهێنانە سەربازییەکان کۆتاییان پێ بهێنرێت."

دانفۆرد ئاماژەی بەوەدا کە بژاردەی سەربازیی دژی کۆریای باکوور تۆقێنەر دەبێت بەڵام وتیشی ڕێگە پێدان بە سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون موشەکە بالیستییەکیەکانی گەشە پێبدات کە هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر ئەمەریکا زۆر خراپ دەبێت.

جەنەڕاڵەکە وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ داوای لە سەرکردەکانی سوپا کردووە پەرە بە بژاردەیەکی سەربازیی باوەڕپێکراو و درێژخایەن بدەن و ئێمەش ئەوە دەکەین.

بەڵام دانفۆرد وتی بژاردەی سەربازیی کاتێک بەکاردێت کە سزا سیاسیی و داراییەکانی سەر کۆریای باکوور شکست بێنن لە وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکووردا. وتی ئامانجەکە ئەوەیە کە بەشێوەیەکی ئاشتیانە ناکۆکییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا چارەسەر بکرێت.

وتی " پێم وایە هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی بۆ ئێستا سزا دارایی و سیاسییەکان بژاردە ڕاستەکەن."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG