Accessibility links

باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە چین دەڵێت کۆریای باکوور یەکێک لە سەرەکیترین ئەرکەکانی دەبێت


باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە چین وتی کۆریای باکوور یەکێک لە سەرەکیترین ئەرکەکانی دەبێت لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ باشکردنی بازرگانی نێوان چین و ئەمەریکا.

چین، تێری برانستادی بە هاورێیەکی کۆنی چین ناودێرکرد. لە 24 ی مانگی پێنجدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی تێری برانستاد ببێتە باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە چین بەڵام هەتاکوو نەگەیشتە چین هەواڵەکە ڕانەگەیەنرا.

برانستاد لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە گەلی چینی وت " کێشەی بازرگانی نێوان چین و ئەمەریکا هەروەها وەستاندنی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور و فراوانکردنی پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و چین سەرەکیترین ئەرکم دەبن."

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ هیوایەکی زۆری هەیە بە چین و سەرۆکی چین شی جین پینگ بۆ فشارخستنە سەر کۆریای باکوور سەرەڕای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وتی هەوڵەکانی چین بۆ فشارخستنە سەر کۆریای باکوور بۆ وازهێنان لە بەرنامە ناوەکییەکانی سەرکەوتوو نەبوون.

وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت پەکین هەمیشە ئەوەی لەتوانایدا بێت دەیکات سەبارەت بە کۆریای باکوور لەڕێی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش رێکس تیلەرسن وتی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی هەفتەی پێشووی لەگەڵ ئەندامی ئەنجوومەنی دەوڵەتی چین یانگ جی چیدا داوای لە چین کردووە فشارە دارایی و سیاسییەکانی سەر کۆریای باکوور زیاد بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG