وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوە کە هەفتەی داهاتوو کەنەدا میوانداری دەکات بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەوڵە سیاسییەکان سەبارەت بە نیمچە دوورگەی کۆریا و هەروەها بۆ بەردەوامی پێدانی فشارەکانە بۆ سەر پیۆنگیانگ.
بەڕێوبەری پلاندانان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا برایان هۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی چین و ڕوسیا بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ڤانکۆڤەردا ناکەن بەڵام دواتر پێیان دەوترێت لە کۆنگرەکەدا چی باسکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز