Accessibility links

کەنەدا پەناگەیەک بۆ ئەو کۆچبەرانە دروست دەکات کە لە ئەمەریکاوە دێن


پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی زیاتر کردووە لەسەر سنووری کویبێک و کاربەدەستانی سنوورەکەش پەناگەیەکی کاتییان دروست کردووە بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە ئەمەریکاوە دێن و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن و ژمارەشیان لە زیادبووندایە.

دەزگای خزمەتگوزاری سەر سنوری کەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ژێرزەمینێکی بەکارنەهاتووی کردووە بە پەناگەیەک بۆ کۆچبەران. هەردوو پۆلیسی دەزگای سەرسنوور و پۆلیسی کەنەدی ستافەکانیان لە شوێنەکانی ترەوە دەهێنن بۆ سەر سنوور بۆ ئەوەی کار بکەن لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەراندا.

دەزگای خزمەتگوزاری سەر سنوور وتی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ئەمەریکاوە دێن بۆ کەنەدا و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن ئەمساڵ زیادی کردووە لەچاو ساڵانی 2015-2016دا ئاماژەشی بەوەدا مانگی پێشوو 452 کەس داوای مافی پەنابەرێتی کردووە لە کاتێکدا لە مانگی یەکی ساڵی پێشوو تەنها 137 کەس داوای کردبوو.

شایەنی باسە شاری مۆنتڕیاڵی کەنەدا کە دووەم گەورەترین شاری کەنەدایە دوێنێ ڕایگەیاند کە پارێزگاری لە کۆچبەرە نایاساییەکان دەکات و خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG