Accessibility links

ئەمەریکا 200 ملیۆن بەشی دیکەی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا دەکڕێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند وڵاتەکەی گرێبەستێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنادا واژۆ کردووە بۆ کڕینی 200 ملیۆن بەشی دیکە، ئەمەش لە پێناو پتەوکردنی هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینەکە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ناوەندە تەندروستیە نیشتیمانیەکان لە نزیک واشنتن وتی " گرێبەستێکمان واژۆ کردووە بۆ کڕینی 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی مۆدێرنا و 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی فایزەر."

وتیشی " ئێمە ئێستا لەسەر ڕێگە ڕاستەکەین بۆ دابینکردنی ڤاکسینی تەواو کە تاوەکو مانگی حەوت بەشی 300 ملیۆن ئەمەریکی بکات."

پێشتر ئەمەریکا 200 ملیۆن بەشە ڤاکسینی لە فایزەر کڕیوە و هەروەها 200 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دیکەی لە مۆدێرنا کڕیوە.

تاوەکو ئێستا لانی کەم 34,7 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا ڤاکسینەکەیان پێدراوە کە دەکاتە لەسەدا 10 ی دانیشتوانی وڵاتەکە.

پێویستە بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا یەک ملیۆن بەشە ڤاکسین بەسەر نزیکەی 6500 دەرمانخانەدا دابەش بکات کە ئەمەریکیەکان پێشتر لەو دەرمانخانانە ڤاکسینی دژ بە ئەنفلۆنزای وەرزییان وەرگرتووە. وابڕیارە ڕۆژی هەینی ڤاکسینەکان دابەش بکرێن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG