Accessibility links

بلینکن دەڵێت ئەمەریکا فشارەکانی سەر کۆریای باکوور دەهێڵێتەوە تاوەکو ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هێشتنەوەی فشارەکانی سەر کۆریای باکوور تاوەکو پیۆنگیانگ ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەم مانگەدا ئەمەریکا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی کۆریای باکوور ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی حەوتەمین تاقیکردنەوەی ناوەکی.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور پارک جیندا لە واشنتن، بلینکن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئامانجی ئێمە ناوچەیەکی ئاشتیخواز و سەقامگیرە، بەردەوام دەبین لە هێشتنەوەی فشارەکان."

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور پارک جین وتی هەر کارێکی وروژێنەر لەلایەن کۆریای باکوورەوە، بە تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکیشەوە، ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکگرتوو و توند دەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG