Accessibility links

بلینکن دەڵێت لەگەڵ سیسیدا تاوتوێی تۆماری میسڕیان کردووە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی چوارشەممە گفتوگۆیەکی دورودرێژی لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسیدا کردووە سەبارەت بە تۆماری قاهیرە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە ئوردن بە ڕۆژنامەنووسانی وت لەگەڵ سیسیدا تاوتوێی کێشەی ئەمەریکییە دەستبەسەرکراوەکانیشی کردووە لە میسڕ.

جێی ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە گەشتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و سەردانی هەریەک لە ئیسڕائیل و خاکەکانی فەڵەستین و میسڕی کردووە و لە ئێستادا لە ئوردنە، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆبۆتەوە، مەبەست لە سەردانەکەشی پشتیوانیکردنە لە ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG