Accessibility links

ئەمەریکا دوو وەزیری پێشووی لوبنان دەخاتە لیستی ڕەشەوە


ئەمەریکا سزاکانی بۆ سەر لوبنان فراوانتر کرد و دوو وەزیری پێشووی ئەو وڵاتەی خستە لیستی ڕەشەوە و بە تۆمەتی پشتیوانیکردنیان لە حیزبوڵای لوبنان تۆمەتباریکردن و هۆشیاریشیدا لەوەی ڕێوشوێنی زیاتر دژی حیزبوڵا بەڕێوەیە.

بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان واشنتن لەگەڵ فەڕەنسادا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە لوبنان بەڵام ڕەخنەیان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گرت لەگەڵ سیاسەتمەدارانی لوبنانیدا کە یەکێک لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ئەندامێکی حیزبوڵا بووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی هەردوو وەزیری پێشووی کاروباری گشتی و گواستنەوە یوسف ڤنیانوس و وەزیری پێشووی دارایی عەلی حەسەن خەلیل خراونەتە لیستی ڕەشەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەستیان هەبووە لە گەندەڵی و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیڤد شینکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ڤنیانوس و خەلیل دەستیان هەبووە لە پێدانی تایبەتمەندی سیاسیی و دارایی بە حیزبوڵا و لەو گەندەڵییانەدا تێوەگلاون کە وایکرد حیزبوڵا جێگەیان لە لوبناندا ببێتەوە."

وتیشی " دەبێت ئەمە پەیامێک بێت نەک تەنها بۆ ئەوانەی یارمەتی حیزبوڵا دەدەن و پشتیوانیان دەکەن بەڵکو بۆ بەرپرسە سیاسییەکانی لوبنانیش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG