Accessibility links

بایدن پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کرد و وتی یارمەتی مرۆیی دەگەیەنێتە کەرتی غەزە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی وڵاتەکەی سیستمی بەرگری موشەکی ئاسمانی ئیسڕائیل بەهێزتر دەکات کە یارمەتیدەر بوو لە بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی حەماس.

لە ماوەی ڕابردوودا کەناڵی تەلەفیزیۆنی میسڕ ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکانی میسڕ بوونە هۆی وەستاندنی شەڕ لەنێوان ئیسڕائیلیەکان و فەڵەستینیەکاندا لە کەرتی غەزە.

وتیشی ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان لە کاتژمێر 2 ی بەیانیەوە دەستپێدەکات و سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی فەرمانی کردووە بە ڕەوانەکردنی دوو شاندی ئاسایش بۆ ئیسڕائیل و خاکەکانی فەڵەستین تاوەکو کار لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بکەن.

ئەم ئاگربەستەش دوای ئەوە هات هەوڵێکی چڕی نێوەندگری درا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و حەماس، میسڕیش ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە بەپێی ئەو پەیوەندییانەی هەیەتی لەگەڵ ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی میسڕی کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت وتی حەماس بەڵێنیداوە پابەندی ئاگربەست ببێت ئەگەر هاتوو ئیسڕائیل بۆردومانەکانی ڕابگرێت و وتی گفتوگۆکان دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە دەست پێدەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG