Accessibility links

سەرۆک بایدن بەڵگەنامەکان بۆ پشتیوانیکردن لە ئەندامێتی سوید و فینلەند لە ناتۆ واژۆ دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئەو بەڵگەنامانەی واژۆ کرد کە تیایدا پشتیوانی لە ئەندامێتی سوید و فینلەندا دەکات لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ 95-1 دەنگ لە بەرژەوەندی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەنگیاندا. هەردوو کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بە بەهێزییەوە پشتیوانییان لە ئەندامێتی دوو وڵاتەکەی باکووری ئەوروپا کرد، هەروەها وەکو دوو وڵاتی گرنگی هاوپەیمان ناویبردن کە پێشتر سوپاکانیان لەنزیکەوە کارییان لەگەڵ ناتۆدا کردووە.

وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، سوید و فینلەندا داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا. ڕووسیاش چەند جارێک هۆشدارییداوە دژی ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆدا.

بۆ ئەوەی دوو وڵاتەکە ببن بە ئەندام لە ناتۆدا، پێویستە سەرجەم 30 وڵاتەکەی ئەندام لە ناتۆ لە ناوخۆی وڵاتەکانیاندا ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانێتییەکەدا پەسەند بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG