Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت هێشتا بڕیاری نەداوە لەسەر گەشتکردنی بۆ سعودیە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی " هێشتا بڕیاری نەداوە " لەسەر ئەوەی سەردانی سعودیە بکات یاخود نا، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی باسی لە ئەگەری سەردان کردنی ئەو وڵاتە کرد.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا بوو سەرۆک بایدن بەنیاز بووە سەردانی سعودیە بکات، ئەوەش لەگەڵ گەشتەکەی کۆتایی مانگی شەشدا بۆ ئەوروپا و ئیسڕائیل. کۆشکی سپیش دەڵێت سەرۆک بایدن پێی وایە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان " نەویستراوە " لە ڕۆڵیدا لە کوژارنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا لە ساڵی 2018 لە تورکیا.

حکومەتی سعودیە ڕەتی کردۆتەوە شازادەی جێنشین دەستی هەبووبێت لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسەکەدا، کە بەردەوام لە نوسینەکانیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی سعودیە و محەمەد بن سەلمان گرتووە.

سەرۆک بایدن کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا بەنیازە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و ڕێکەوتنێک دەستەبەر بکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە یاخود نا، لە وەڵامدا وتی " با بزانین."

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی وتی ئەمەریکا چاوپۆشی لەو کارە ناکات کە پێش سەرۆکایەتییەکەی بایدن ئەنجامدراوە ' ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ '، بەڵام " گرنگە بگەڕێینەوە ڕۆژهەڵات نەک پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەدا." هەروەها ئاماژەشی بەوەدا ماوەی هەشتا ساڵە سعودیە هاوبەشێکی ستراتیژی ئەمەریکایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG