Accessibility links

کۆشکی سپی: بایدن دەیەوێت پەیوەندیـیەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا باشتر بکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەیەوێت گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنێت بۆ باشترکردنی پەیوەندیـیەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا و کاردەکات بۆ بەرەوپێشچوونێک لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیەدا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی هەر ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لەنێوان ئیسڕائیل و سعودیەدا کاتێکی زۆری دەوێت.

وتیشی بەڵام سەرۆک بایدن دەیەوێت لەمیانەی گەشتەکەی ئەم هەفتەیەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێشچوونێک بخاتەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیەدا.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردۆتەوە، بەڵام سعودیە دەڵێت تەنها لە یەک حاڵەتدا پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی دەکاتەوە کاتێک دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین دابمەزرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG