کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەنیازە لەم هەفتەیەدا سەردانی باڵەخانە ڕووخاوەکەی باشووری فلۆریدا بکات.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەشێکی باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی لە کەنار دەریای مەیامی ڕووخا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 11 کەس و واپێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە زیاد ببێت، هەروەها هێشتا 150 کەس بێسەروشوێنن.
بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕۆژی پێنجشەممە، 21 ی مانگی حەوت، سەرۆک و خانمی یەکەم سەردانی سێرفساید دەکەن لە فلۆریدا." ئاماژەشی بەوەدا دواتر وردەکاری گەشتەکە ئاشکرا دەکرێت.
فەرمانڕەوای فلۆریدا ڕۆن دی سانتێس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " گەڕانەکان بەردەوامن، تاوەکو چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە ناوەستن."
ڕۆژی یەکشەممە بایدن وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆی فلۆریدا کاردەکات و ئامادەیە " هەر یارمەتییەک پێویست بێت پێشکەشی بکات."
بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمە کاتێکی زۆر سەختە بۆ ئەو خێزانانەی کە ڕووبەڕووی ئەم کارەساتە بوونەتەوە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس