Accessibility links

ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێگە نادات بیانییەکان لە چینەوە بێنە ناو وڵاتەکەوە


ئەمەریکا باری نائاسایی تەندروستی گشتی ڕاگەیاند و ڕێگە نادات بیانیەکان لە چینەوە بێنە ناو ئەمەریکاوە، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە لە چینەوە سەری هەڵداو و بە وڵاتانی دیکەشدا بڵاوبۆتەوە.

وەزیری توندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی ئەمەریکا ئالێکس ئازار ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ فەرمانێکی واژۆ کردووە کە تیایدا بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی بیانیەکان بۆ ئەمەریکا قەدەغە دەکات، بێجگە لەو خێزانانەی کە هاوڵاتی ئەمەریکین و دانیشتووی هەمیشەیی ئەمەریکان و لە ماوەی چواردە ڕۆژی ڕابردوودا گەشتیان بۆ چین کردووە.

ئالێکس ئازار وتی " لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەری ئەوە هەیە حاڵەتی توشبوونی زیاتر بە ڤایرۆسەکە ببینین لە ئەمەریکادا، بەڵام خەڵکی ئەمەریکا دەتوانێت دڵنیا ببێتەوە لەوەی حکومەتی ئەمەریکا بە هەموو توانایەکیەوە کاردەکات بۆ پاراستنی تەندروستی و پارێزراوی هاوڵاتیانی ئەمەریکا."

ئەو هاوڵاتیە ئەمەریکییانەی کە لە چینەوە دێنەوە بۆ ئەمەریکا ڕێگەیان پێدەدرێت بێنە ناو وڵاتەکەوە، بەڵام پشکنینێکی تەواویان بۆ دەکرێت تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی هەڵگری ڤایرۆسەکە نین، ئەو کەسانەی کە لە هەرێمی هوبی چینەوە دێنەوە بۆ ئەمەریکا دەبێت بە ناچاری 14 ڕۆژ لەژێر پشکنیندا بن.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG