Accessibility links

یاریدەدەرەکانی سەرۆک ترامپ کۆک نین سەبارەت بە چارەنووسی ئەسەد دوای هێرشەکە


یاریدەدەرە باڵاکانی سەرۆک ترامپ لە لێدوانەکانیاندا کۆک نین لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا لە سوریا دوای هێرشە موشەکییەکەی هەفتەی پێشوو کە پرسیارێکی بەدوای خۆیدا دروست کرد ئەویش ئەوەیە ئایا لابردنی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئێستا ئامانجێکی سەرۆک ترامپە یاخوود نا

دوای ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان هێرشی موشەکی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا لەسەر ئەوەی گازی ژەهراوی بەکارهێنابوو دژی هاوڵاتیان کاربەدەستانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وتیان ئامادەن ئەگەر پێویست بکات شتی تریش بکەن.

هەروەها باڵیۆزی ئەمەریکاش لە تەنەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی " هەڵبژاردنی زۆریان " هەیە لە سوریا و جێگیری و ئارامی شتێکی مەحاڵە هەتاکوو ئەسەد بوونی هەبێت لە سەرۆکایەتیدا.

هەیڵی لە چاوپەێکەوتنێکی بەرنامەی Meet The Pressی کەناڵی NBCدا وتی " هیچ ئاشتییەک نابینین لە ناوچەکەدا هەتاکوو ئەسەد سەرۆکی سوریا بێت."

وتیشی دەبێت دڵنیا ببینەوە لەسەر ئەوەی ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ئەرکە، چارەسەرێکی سیاسی دەبێت بێت لەبەرژەوەندی گەلی سوریا.

تیلەرسنیش لەلای خۆیەوە وتی ئەرکی سەرەکی ئەمەریکا لە سوریا شکستپێهێنانی داعشە، هەروەها وتی دوای ئەوەی شکست بە داعش دێنین هەوڵدەدەین یارمەتی بدەین لە گەیشتن بە " ئەرکێکی سیاسی " کە ببێتە هۆی دروستکردنی ئاشتی لە سوریادا.

تیلەرسن وتیشی " پێمان وایە لەمیانەی ئەو ئەرکە سیاسیەدا گەلی سوریا توانای ئەوەی دەبێت بڕیار بدات لەسەر چارەنوسی بەشار ئەسەد "

کاربەدەستێکی کۆشکی سپیش کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە وتی جیاوازی لێدوانەکانی کاربەدەستەکان بە ئەنقەست نیە و ڕەتی کردەوە وردەکاری زیاتر بدات.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG