Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : کاری سەرەکی واشنتن لە سوریا چیتر لابردنی ئەسەد نیە


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سیاسەتی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سوریا چیتر گرنگی بەوە نادات کە سەرۆک بەشار ئەسەد لاببات.

نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی وت " کاری سەرەکیمان چیتر ئەوە نیە دانیشین و بیر لەوە بکەینەوە چۆن ئەسەد لاببەین، کارە سەرەکییەکەمان ئەوەیە چۆنێتی جێبەجێکردنی کارەکان بزانین و بزانین پێویستە لەگەڵ کێدا کار بکەین بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بهێنین بۆ خەڵکی سوریا."

هەروەها وتیشی " ناتوانین گرنگی بدەین بە ئەسەد بەو شێوەیەی بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشوو گرنگی پێداوە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG