Accessibility links

ئەمەریکا بە ئێران دەڵێت فڕۆکەیەک بنێرن تاوەکو 11 هاوڵاتی ئێرانیتان بۆ بنێرینەوە


ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد فڕۆکەیەک بنێرن تاوەکو ئەو 11 ئێرانییە ببەنەوە کە ئەمەریکا دەیەوێت ڕەوانەی ئێرانیان بکاتەوە، هەروەها تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی کۆسپ دەخاتە بەردەم ئەو پڕۆسەیە.

جێگری وەزیری کاربەڕێکەری وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا کێن کوچینیلی وتی " 11 هاوڵاتی ئێوەمان لایە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتەکەماندان و ماوەیەکی زۆرە دەمانەوێت ڕەوانەیان بکەینەوە. لە ناکاو پێمان دەڵێن ئەوانتان دەوێتەوە، کەواتە بۆچی فڕۆکەیەک نانێرن و ئێمەش هەر 11 کەسەکەتان بە یەکجار بۆ بنێرینەوە؟"

کوچینیلی هیچ ئاماژەیەکی بە گۆڕینەوەی بەندکراوەکان نەدا لەنێوان دوو وڵاتەکەدا کە 40 ساڵ لەمەوبەر بووە هۆی بڕینی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، هەروەها شتێکە کە سەرچاوەکانی ئێران دەڵێن کاری لەسەر دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی دووشەممە وتی تاران ماوەیەکی زۆرە ئامادەیە بۆ گؤڕینەوەی بەندکراوەکان لەنێوان دوو وڵاتەکەدا.

دەزگای هەواڵی تەسنیم لە زاری زەریفەوە بڵاویکردەوە " لە ساڵی 2018 دا ڕامگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بۆ گۆڕینەوەی هەموو بەندکراوە ئەمەریکییەکان لە ئێران بە هەموو ئێرانییە بەندکراوەکان لە ئەمەریکا."

وتیشی " لەو کاتەوە ئەمەمان وتووە. ئەمەریکییەکان تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە."

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هەردوو وڵات داوای ئازادکردنی بەندکراوەکانیان کردووە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران زۆرترین زیانی گیانی بەرکەوتووە، هەروەها ئەمەریکاشزۆرترین ژمارەی توشبوو و گیان لەدەستدانی هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.

سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەداوە ئەمەریکا و ئێران ماوەیەک دەبێت گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بەو بابەتە، واشنتن داوای ئازادکردنی مایک وایت دەکات کە سەربازێکی هێزی دەریایی ئەمەریکا بووە و لە ساڵی 2018 دا لە ئێران دەستبەسەرکرا، دواتر بەهۆی نەخۆشیەوە لە زیندان ئازادکراوە بەڵام هێشتا لە ئێرانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG