Accessibility links

ئەمەریکا: ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی یاسای ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پشکنین بۆ شوێنە سەربازییەکانی ئێران دەکات؟


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی ئەمەریکا دەیەوێت بزانێت کە ئایا دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی پشکنین بۆ شوێنە سەربازییەکانی ئێران دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوەی لەوەی ئێران پابەندە بەڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ەوە یان نا.

هەیڵی ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەکەوێتلە ڤییەنا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە کە وەکو بەشێک لە پێداچوونەوەکانی سەرۆک ترامپ ناودێری کرد بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

هەیلی لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆیتەرزی وت " ئەگەر سەیری ڕەفتارەکانی ڕابردووی ئێران بکەیت ئەوا دەبینیت کە چەند کارێکی شاراوە ئەنجامدراوە لە شوێنە سەربازییەکان و زانکۆکان و ئەو شوێنانەدا".

هەیڵی وتی " کێشە هەیە لەو شوێنانەدا ، بۆیە دەڵێین ئایا ئەوان پشکنین بۆ ئەو شوێنانە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەو کێشانە نەمێنێت؟ ئێستا دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە سەیری شوێنە سەربازییەکان بکەن، ئێستا دەسەڵاتیان هەیە سەیری هەر شوێنێکی گومانلێکراو بکەن، بەڵام ئایا دەیکەن؟"

وتیشی دەچێت بۆ ڤییەنا بۆ پرسیار کردن، نەوەکو زۆریی لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بکات شتێک بکات.

بەرپرسانی باڵای ئێرانی بەتەواوەتی ڕەتی دەکەنەوە ڕێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتیەکان بدەن بچنە شوێنە سەربازییەکانیانەوە، بەرپرسانی ئێرانی بە ڕۆیتەرزیان وت هەر جوڵەیەکی لەوشێوەیە دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.

هەیڵی وتی " ئەگەر شتێکی شاراوەیان نەبێت کەواتە بۆ ناهێڵن پشکنەرە نێودەوڵەتیەکان بچنە ئەوێ؟"

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG