Accessibility links

کۆشکی سپی داکۆکی لە سەرۆک ترامپ دەکات بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی فلیپین بۆ واشنتن


کۆشکی سپی داکۆکی لە سەرۆک ترامپ کرد بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی فلیپین ڕۆدریگۆ دۆتێرتی بۆ واشنتن، دەڵێت هاریکاری فلیپین زۆر گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوور.

سەرۆک ترامپ شەوی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دۆتێرتی بانگهێشت کردوو و کۆشکی سپیش پەیوەندییەکەی بە پەیوەندییەکی هاوڕێیانە ناودێرکرد لەگەڵ دۆتێرتیدا کە کۆمەڵانی مافی مرۆڤ تۆمەتباری دەکەن بە کوشتنی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسان و گومانلێکراون لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە فلیپین.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا هەوڵیداوە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ باشووری ئاسیادا بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG