Accessibility links

سوپای ئەمەریکا دەڵێت هیچ فەرمانێکیان پێنەگەیشتووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ جەنگ لە ڤەنزوێلا


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە کۆنگرێسی وت هیچ فەرمانێکیان پێنەگەیشتووە بۆ خۆمادەکردن بۆ جەنگ لە ڤەنزوێلا، هەروەها جەختیشی لە پشتیوانی بۆ هەوڵە سیاسییەکان کردەوە، بەمەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەگەری بوونی پلانی دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمەریکای لە ڤەنزوێلا کەمکردەوە بۆ لابردنی نیکۆلاس مادورۆ لەسەر دەسەڵات.

یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی بە وەکالەت کاثرین ویلبارگەر کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا سوپای ئەمەریکا هیچ ڕێنماییەکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە خۆئامادەکردن بۆ ململانێی سەربازیی لە ڤەنزوێلا، لە وەڵامدا وتی " نەخێر هەمیشە بە بژاردەکاندا دەچینەوە و پلان بۆ حاڵەتی لە ناکاو دادەنێین."

وتیشی " بەڵام بۆ ئەم حاڵەتە، هیچ جۆرە فەرمانێکمان لەو جۆرەی ئێوە باسی دەکەن پێنەگەیشتووە. نەبووە."

سەرکردەی سەرکردایەتی باشووری ئەمەریکا ئادمیڕاڵی دەریایی کرێگ فوڵەر کە سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەی ئەمەریکای لاتین وتی پلاندانانی پێشوەخت ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی چۆڵکردن بە بێ شەڕ و پشتیوانیکردن لە ڕادەستکردنی یارمەتیە مرۆییەکانی ئەمەریکا دەگرێتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە ئەو سەنگ دەخاتە سەر دروستکردنی هاوپەیمانێتی لە ناوچەکەدا.

فوڵەر سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕۆڵی سوپای ئەمەریکا دەبینێت لە هەوڵێکدا بۆ لەکارلابردنی حکومەتەکەی مادورۆ، لە وەڵامدا وتی " سەرکردایەتیەکەمان ڕوونە، دەبێت گۆڕانکارییەکی دیموکراسیی ڕووبدات."

وتیشی " بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە هەوڵە سیاسییەکان دەکەین و ئامادەین بۆ پشتیوانیکردن لەو هەوڵانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG