Accessibility links

ئەمەریکا فرۆشتنی موشەکی کروز بە تایوان پەسەند دەکات


ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕازیبووە بە فرۆشتنی 135 موشەکی کروزی بەرگری لە جۆری ( سلام ئی ئاڕ ) کە مەوداکەی دەگاتە چین، لە گرێبەستێکدا کە بڕەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

واشنتن کە هەوڵ دەدات بەرپەرچی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی چین بداتەوە لە ناوچەکەدا، بڕیاریشیدا موشەکی تەکتیکی بە تایوان بفرۆشێت کە نرخەکەی دەگاتە 436 ملیۆن دۆلار و هەروەها کەلوپەلی دیدەوانی ئاسمانیش کە نرخەکەی دەگاتە 367 ملیۆن دۆلار، بەوەش کۆی گشتی ئەم فرۆشییانە دەگاتە زیاتر لە 1.8 ملیار دۆلار.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بڕیاری فرۆشتنی ئەم 135 موشەکە بە تایوان " خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایشی نیشتیمانیدا، ئەوەش لەڕێی یارمەتیدانی تایوان لە نوێکردنەوەی هێزە چەکداریەکانی و پاراستنی تواناکانی بەرگری ئەو وڵاتە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG