Accessibility links

سوپای ئەمەریکا: کوژرانی 17 چەکداری داعش لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکان لە لیبیا


سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ئەنجامی شەش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ڕێکخراوی داعش لە بیابانی لیبیا 17 چەکداری داعش کوژران، ئەمەش یەکەمین هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکایە لە لیبیا دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ بووە سەرۆکی ئەمەریکا.

سەرکردایەتی سوپای ئەمەریکا لە ئەفریقا وتی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی هەینی بنکەیەکی سەربازیی کردبووە ئامانج کە 240 کیلۆمەتر دوورە لە شاری سەرتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان شوێنی توندڕەوەکان بوو لە لیبیا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت بنکە سەربازییەکە بۆ گواستنەوە چەکدارەکان بۆ لیبیا و دەرەوەی لیبیا و پلانگێڕان بۆ هێرشەکان و هەروەها بۆ هەڵگرتنی چەک بەکارهاتووە.

دەشڵێت " ڕێکخراوی داعش ئەو ناوچانەی سوود لێوەرگرتووە کە بەدەست حکومەتی لیبیاوە نین بەمەبەستی مانەوە و پلانگێڕان بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بەکاری هێناون."

دوایین هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر لیبیا لە 19 ی مانگی یەکدا بوو کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 80 چەکدارنی داعش، باوەڕوایە هەندێکیان پلانیان گێڕاوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG