Accessibility links

ئەفریکۆم: هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە سۆماڵ داعش و شەبابی کردۆتە ئامانج


ئەمەریکا ڕایگەیاند لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوودا سێ هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر چەکدارانی جووڵانەوەی شەبابی تیرۆریست کە لەلایەن قاعیدەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و هەروەها چەکدارانی ڕێکخراوی داعشیشیان کردۆتە ئامانج و کۆمەڵێکیان لێ کوژراوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرکردایەتی ئەمەریکا " ئەفریکۆم " ڕۆژی شەممە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لەنزیک جادود چەکدارێکی شەباب کوژراوە.

بەپێی وتەبێژی هێزی ئەفریکۆم ڕۆژی یەکشەممە هێرشە ئاسمانییەکان دوو چەکداری شەبابیان کردۆتە ئامانج لە ناوچەی شەبیلی.

وتەبێژەکە وتیشی بە هەمان شێوە لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا لە سێیەم هێرشی ئاسمانی ئەمەریکادا لە ناوچەی بۆنتلاند چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست کوژراون.

ئەفریکۆم جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەکار‌هێنانی هەموو ئامڕازە یاسایی و گونجاوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە لێدانی تیرۆریستان و بنکە سەربازییەکانیان و حەشارگەکانیانەوە لە سۆماڵ.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG