Accessibility links

ئێران و حیزبوڵڵا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمەریکا دەکەن بۆ سەر گروپە چەکدارەکانیان لە عێراق و سوریا


ئێران سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکای کرد لە عێراق و سوریا بۆ سەر گروپی کەتائیب حیزبوڵڵا کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوییەوە بڵاویکردەوە " دوژمنکارییەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکی عێراق و لەدژی هێزە عێراقیەکان جێگەی سەرکۆنە کردنە و نمونەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە تیرۆر. بە توندی سەرکۆنەی دەکەین."

لەلایەکی دیکەوە حیزبوڵلای لوبنانی بە هەمان شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی ئەمەریکای کرد و وتی " پێشێلکردنێکی ڕوون و ئاشکرای سەروەری عێراق و ئاسایش و سەقامگیرییەکەیەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG