Accessibility links

لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا 13 چەکداری ئەل شەباب لە سۆماڵ دەکوژرێن


سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند لە " هێرشێکی ئاسمانی بە کۆمەڵی بەرگریدا " لە باشووری سۆماڵ باوەڕی وایە 13 چەکداری ئەل شەبابی کوشتبێت، وتیشی هێرشەکە لەسەر داوای حکومەتی سۆماڵ بووە.

ساڵێک لەمەوبەر هێزەکانی حکومەتی سۆماڵ و هێزە هاوپەیمانەکانی هەڵمەتێکییان دەستپێکرد کە بووەتە هۆی دوورخستنەوەی چەکدارانی ئەل شەباب و ئەل قاعیدە لە ناوەڕاستی وڵاتەکە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی گروپەکە بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی گەورە.

سەرکردایەتی سەربازیی ئەمەریکا لە ئەفریکا ڕایگەیاند هێرشێکی ئاسمانی دژی ئەل شەباب ئەنجامداوە لە نزیک سیێرا، ئەوەش لەسەر داوای حکومەتی سۆماڵ.

وتیشی " هێرشە ئاسمانییە بە کۆمەڵە بەرگرییەکە بەرەبەیانی 26 ی مانگی هەشت ئەنجام دراوە و وەکو پشتیوانییەک بووە بۆ هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سۆماڵ کە لەلایەن ئەل شەبابەوە هێرشییان کراوەتە سەر."

وتی " لەڕێی کارکردنەوە لەگەڵ سوپای نیشتیمانی سۆماڵ، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ئەفریکا ئەوەیە کە هێرشە ئاسمانییەکە بووەتە هۆی کوژرانی 13 چەکداری ئەل شەباب و هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل زیانی پێنەگەیشتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG