Accessibility links

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمەریکی سەر بە هێزی دەریایی لە دەریای فیلیپیندا 11کەس گیانیان لەدەستدا


هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی سەر بە هێزی دەریایی لە دەریای باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی ئۆکیناوای ژاپۆندا کەوتۆتە خوارەوە و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدا بووە فڕۆکەکە بەرەو کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی ڕۆناڵد ڕیگان ڕۆشتووە.

لە بەیاننامەیەکدا هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند " کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی ڕۆناڵد ڕیگان ئەرکی بەدواداچوون و ڕزگارکردن ئەنجام دەدات. تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە."

وەزیری بەرگری ژاپۆن ئتسۆنۆری ئۆنودێرا لە لێدوانێکیدا وتی هێزی دەریایی ئەمەریکا پێی ڕاگەیاندووە کە فڕۆکەیەک لە دەریای فیلیپیندا کەوتۆتە خوارەوە و لەوانەیە کێشەیەک لە بزوێنەرەکەیدا بووبێت.

فڕۆکەکە بۆ ماوەی 50 ساڵە خزمەت دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG