Accessibility links

گەمی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی دەچێتە نێو کەنداوی فارس


گەمی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جان ستێنس لە گەڵ پاپۆڕەکانی تر لە کەنداوی فارس، ٢١ی دیسەمبری ٢٠١٨
گەمی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جان ستێنس لە گەڵ پاپۆڕەکانی تر لە کەنداوی فارس، ٢١ی دیسەمبری ٢٠١٨

گرژی لە نێوان واشنگتن و تاران بە دەستپێکردنەوەی گەمارۆکان بە هۆی چالاکی گرووپەکانی پشتیوانی ئێران لە سوریا، عێڕاق، لوبنان و یەمەن بووە.

گەمی فڕۆکە هەلگری "یو ئێس ئێس جان سی ستنیس" بۆ یەکەم جا لە وەتا هاتنەدەری ئەمەریکا لە ڕێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران، رۆژی هەینی چوە نێو کەنداوی فارس.

لە وەتا هێرشەکانی ١١ی سێپتامبرەوە ئەوە درێژترین ماوە بۆ گەمێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی کە لە کەنداوی فارس ئامادە نەبوو.

ئامادەبوونی گەمێکی ئاوا بۆ نومایشی هێز لە دژی ئێران ئەنجام دەدرێت کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی چەندین جار هەڕەشەیان کردوە تەنگەی هۆرمۆز دادەخەن ئەو شوێنەی کە یەک لە سێ بەشی نەوتی جیهانی بۆ بازرگانی پێێدا تێپەڕ دەبێت.

میدیای ئێران پیشتر ڕاپۆرتی کرد کە سپای پاسداران خەریکی بەڕێوەبردنی مانۆرێکی لەشکری لە کەنداوی فارس بە ناوی "پەیامبەری ئەعزەم ١٢"یە و لە ئەو مانۆڕەدا هێزەکانی ئوستانەکانی تاران، فارس و کرمان بەشداریان دەبێت.

بە گوێرەی ئاسۆشێتدپرێس، لە کاتی چوونی گەمییەکانی ئەمەریکایی بۆ نێو کەنداوی فارس، قایقەکانی سوپای پاسداران بە دوای ئەو گەمیانەد ڕوێشتن. ئەوان هەروەها چەندین موشەکیان لە دووری گەمی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا تاقیکردەوە.

XS
SM
MD
LG