Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتیەکان بە بڕی 235 ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستینیەکان دەستپێدەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە بەیاننامەیەکدا وتی وڵاتەکەی بەنیازە پێشکەشکردنی یارمەتیە دارایی و مرۆییەکان بە گەلی فەڵەستین دەستپێبکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە بەیاننامەکەدا وتی یارمەتیەکان بەمشێوەیە دەبێت، بڕی 150 ملیۆن دۆلار یارمەتی مرۆیی بۆ ڕێکخراوی ئۆنروا و 75 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتی دارایی و گەشەپێدانی کەرتی غەزە و کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و 10 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆگرامی پشتیوانیکردن لە ئاشتی لەڕێی دەزگای ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوگاریک وتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پلانەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی یارمەتیەکانی بۆ فەڵەستینیەکان و هیوادارە " وڵاتانی دیکەش هەمان هەنگاو بنێن."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرچاوەیەکی کۆنگرێسی ئەمەریکا وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بە کۆنگرێسی ڕاگەیاندووە بەنیازە یارمەتیە مرۆییەکان بەبڕی 235 ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستینیەکان دەستپێبکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG