Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی هەزاران سەربازی تری دەوێت بۆ لەناوبردنی تاڵیبان


گەورە فەرماندەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەڵێت چەند هەزار سەربازێکی نێودەوڵەتی دەوێت بۆ کۆتایی‌هێنان بەو شەڕەی لە دژی یاخیبوانی تاڵیبان درێژەی کێشاوە.

هەتاکو ئێستا سەرۆک ترامپ باسی لەوە نەکردووە ئایا ڕازی دەبێت لەسەر ئەوەی هێزی زیاتر بنێرێت بۆ ئەفغانستان یاخوود نا.

سوپا دەڵێت ڕۆژی پێنجشەممە سەربازێکی ئەمەریکی بە سەختی بریندار کرا لەشەڕێکدا لە ئەفغانستان.

جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن کە سەرکرادەیەتی سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەکات لە ئەفغانستان وتی کە هێشتا سەربازی تەواوی هەیە بۆ هێرشەکانیان دژی تیرۆریستان بەڵام سەربازی تەواویان نیە بۆ ئەوەی لە شەڕدا بەباشی یارمەتی هێزەکانی ئەفغان بدەن.

نیکڵسن وتی " چەند هەزارێک هێزی سەربازیمان کەمە." وتیشی کە ئەو هێزانە دەکرێت لە هێزی ئەمەریکاوە یاخود لە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بێت.

XS
SM
MD
LG