Accessibility links

تاڵیبان پێگەی خۆی لە ئەفغانستان فراوان دەکات


لە ڕاپۆرتێکی پشکنەرێکی ئەمەریکیدا هاتووە دەڵێت ڕێکخراوی تاڵیبان لە شەش مانگی ڕابردوودا ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندان زیاتر بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت هەتاکوو مانگی هەشت لە سەدا 13 ی 407 ناوچەی ئەفغانستان لەژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندان بەبەراورد لەگەڵ مانگی دوودا کە لە سەدا 11 بوو. ئەوەش مانای وایە 700 هەزار کەسی دیکە لەو ناوچانەدا دەژین کە تاڵیبان دەسەڵاتی هەیە تیایاندا.

ڕۆژی سێشەممە هێرشێکی خۆکوژی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند و بووە هۆی کوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، ڕێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

بەرپرسانی ئەفغانی و ئەمەریکی لە ماوەی ڕابردوودا هۆشیاریان دابوو لەوەی کە پێیان وایە هێرشەکان لە ئەفغانستان زیاتر دەبن وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو فشارانەی کە لەسەر تاڵیبان و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکەیە بەهۆی زۆربوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاوە.

ڕۆیتەرزیش لە ڕاپۆرتێکی پشکنەرێکی گشتی ئەمەریکیەوە بڵاویکردەوە قوربانییە مەدەنییەکان بۆ نزیکەی لەسەدا 52 زیادی کردووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2016دا، ئەوەش بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەوە کە هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەفغانستان ئەنجامیان داوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG