Accessibility links

ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان و پاکستان


لۆرل میلر له‌ گه‌ڵ رآوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌فغانستان، سه‌رتاج عه‌زیز؛ ئیسلام ئاباد، ئه‌فغانستان

وته‌بێژی وه‎‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندوه دوای لاچوونی ڵاورڵ میلێر، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان و پاکستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئێستا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێ ده‌بێته به‌رپرسی ئه‌‌و نوێنه‌رایه‌تییه هیچ بڕیاریه‌کی نه‌داوه.

ڵاورڵ میلێر بێ ئه‌وه‌ی جێگری خۆی بناسێنێت کاره‌که‌ی جێهێشت و ئه‌مه‌ش ئه‌م گۆمانه‌ی درووست کرد که حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه دابخات و ئه‌و ئافیسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تی ئاسیای باشور و ناوه‌ند تێکه‌ڵ بکات.

واشنگتن پۆست ڕاپۆرتی کردوه بڕیاری وه‌لانانی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه دوای ئه‌وه دێت که ڕێکس تیلێرسن به‌رنامه‌یه‌کی بۆ دووباره دارشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داناوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نوێنه‌رایه‌تی تریش دابخرێت.

ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان و پاکستان له لایه‌ن ڕیچارد هولبرۆک له دیپلۆماته‌کانی پێشووی ئه‌مه‌ریکا و له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ئۆبامادا کرایه‌وه و له سالی 2009وه ڕۆڵێکی تایبه‌تی له داڕشتنی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان و پاکستان هه‌بوو. ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه کاتێک کرایه‌وه که به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی به‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتن که قه‌یرانه‌کانی ئه‌فغانستان و پاکستان وه‌ک قه‌یرانگه‌لێکی هاوبه‌ش و پێوه‌ندیدار بیبینن و بۆ چاره‌سه‌ریه‌که‌ی چالاک بن.

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا به ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌ی گوتوه که ئه‌م بڕیاره به‌شێکه له لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ناوچه‌که و بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت له‌مه‌و به‌دواوه کێشه‌کانی ئه‌فغانستان و پاکستان له پانتای ناوچه‌که‌دا لێکبداه‌ته‌وه.

XS
SM
MD
LG