Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا: مەحاڵە پێشبینی داهاتووی ئەفغانستان بکرێت


جەنەڕاڵ مارک مێڵی

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵ مارک مێڵی وتی مەحاڵە پێشبینی داهاتووی ئەفغانستان بکرێت دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان، ئاماژەشی بە مەترسی " ڕووخانی کابوڵدا " و جەختیشی لەوە کردەوە " ئەو ئەنجامە یەکلاکەرەوە نیە."

جەنەڕاڵ مارک مێڵی لە کۆنگرەیەکدا کە پەیمانگای ماکین ڕێکیخستبوو وتی " کۆمەڵێک ئەگەر هەن بۆ ئەنجامەکان، هەندێکیان زۆر خراپن، هەندێکی تریان کەمتر خراپن."

وتیشی " لە خراپترین سیناریۆدا، حکومەت و سوپای ئەفغانستان دەڕووخێت، جەنگێکی ناوخۆ هەڵدەگیرسێت و کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە، هەروەها ئەگەری گەڕانەوەی قاعیدەش هەیە."

وتی " لەلایەکی دیکەوە، سوپایەکی بەهێزی 350 هەزار سەربازیی هەیە."

جەختیشی لەوە کردەوە " ئەمڕۆ حکومەتی ئەفغانستان بوونی هەیە، ماوەیەکی زۆرە ئەرکی سەربازی دژی تاڵیبان ئەنجام دەدات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG