وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا مارک ئه‌سپر له میانه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتی له گه‌ڵ تالیبان سه‌ردانێکی له نه‌کاوی بۆ ئه‌فغانستان کردووه.
ئه‌و له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی یه‌کشه‌مه به په‌یامنێرانی گوت، "مه‌به‌سته‌که تا ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی ئاشتیه. هیوادارم به ڕێکه‌وتنێکی سیاسی بگه‌ین که وه‌ڵامده‌ری ئه‌وئامانجانه بێت به‌ده‌ستی بێنێن."
مانگی رابردوو سه‌رۆک ترامپ له نه‌کاو وتووێژی یه‌کساڵه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبانی کاتێک ڕاگرت که دوو لایه‌ن له واژۆکردنی ڕێکه‌وتنێکی ئاشتی نزیک ببوونه‌وه که ده‌یتوانی کۆتایی به شه‌ڕی 18 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان بهێنێت.
سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری له ده‌مێکدا دێت که پرسیار سه‌باره‌ت به پایبه‌ند بوونی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر به‌ڵێنیه‌کان به هاوپه‌یمانانی هاتۆته‌گۆڕ دوای ئه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له نه‌کاو له باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا کشایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌رپێویست بێت ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت ژماره‌ی سه‌ربازان له فغانستان که تا ئێستا14000 بووه بگه‌یه‌نێته 8000 سه‌رباز بێ ئه‌وه‌ی کارتێکردنی له سه‌ر کرداری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێروریزم بکات.