Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: 18 هاوڵاتی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان کوژراون


لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی هلمەند لە ئەفغانستان 18 هاوڵاتی سڤیل کوژراون.

کاربەدەستانی سەربازی ئەمەریکی ڕایانگەیاند کە لە هەفتەی ڕابردوودا 30 هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر هەرێمی هلمەند.

عەمید چارلس کلیفلاندیش وتی" لێکۆڵینەوەی تەواو دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئەو هاوڵاتیانەی کە کوژراون لە دەرئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کوژراون یاخود نا".

نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەلای خۆیانەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە ناوچەی سانجین لە هەرێمی هلمەند کوژرانی 18هاوڵاتی سڤیل لێکەوتۆتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG