Accessibility links

هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پشتیوانی لە بەشداربوونی کابوڵ دەکات لە دانوستانەکانی ئاشتیدا


هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان
هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان

هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان وتی زۆر گرنگە حکومەتی ئەفغانستان بەشداری پێبکرێت لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی ئەفغانستان، تا ئێستا تاڵیبان ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

شانەهان لە یەکەمین سەردانیدا بۆ ئەفغانستان چاوی بە هێزەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی کەوت. وتیشی تا ئێستا هیچ ڕێنماییەکی پێنەگەیشتووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی ‌هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

وتیشی ئەمەریکا بەرژەوەندیەکی ئەمنی زۆری هەیە لە ناوچەکەدا.

جێی ئاماژەیە تاڵیبان هەتاکو ئێستا ڕەتی دەکاتەوە حکومەتی ئەفغانستان بەشداری بکات لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا و دەڵێت حکومەتی ئەفغانستان بوکەڵەیەکی دەستی ئەمەریکایە. کابوڵیش نیگەرانی ئەوەیە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ببێتە هۆی ئاژاوە لە ناوچەکەدا.

شانەهان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " زۆر گرنگە حکومەتی ئەفغانستان بەشداری پێبکرێت لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستاندا."

وتیشی " پێویستە لەسەر ئەفغانییەکان داهاتووی ئەفغانستان دیاریبکەن. شتەکە پەیوەندی نیە بە ئەمەریکاوە بەڵکو پەیوەندیی هەیە بە ئەفغانستانەوە."

وتیشی ناتوانێت هیچ گرەنتییەک بدات بە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد کە سەرپەرشتی دانوستانەکان دەکات. هەروەها وتی " سوپای ئەمەریکا بەرژەوەندیەکی ئەمنی زۆری هەیە لە ناوچەکەدا."

جێی ئاماژەیە وابڕیارە لە 25 ی مانگی دوودا خولێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت.

شانەهان وتی " کشانەوەی نزیکەی نیوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان جێی گفتوگۆ لەسەرکردن نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG