بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی ئەمەریکا دوای جەنگی ئەفغانستان پابەندە بە کشانەوەی هەموو هێزە بیانیەکانەوە لەو وڵاتەدا.
بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی پێشڕەوییەکی باش کراوە لە وتوێژەکانی ئەمدواییانەی نێوان تاڵیبان و بەرپرسانی ئەمەریکیدا لە قەتەڕ و گفتوگۆیان لەسەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا هێشتا پێویستیان بە وتوێژی زیاتر هەیە سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ.
وتیشی " بێگومان هەوڵ نادەین بۆ هەمیشە بوونی سەربازییمان هەبێت لە ئەفغانستاندا."
هەروەها لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی وتی بوونی هێزە بیانییەکان لەسەر ڕێکەوتنی نێودەوڵەتییەوە و پێویست ناکات بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بمێننەوە.
لە لێدوانێکیدا غەنی وتی " ئەفغانیەکان نایانەوێت هێزە بیانییەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە وڵاتەکەیاندا بن."
وتیشی " بوونی ئێستای هێزە بیانییەکان لە پێویستییەوە سەرچاوەی گرتووە و جێی گفتوگۆکردنە و هەمیشە گفتوگۆی لەسەر دەکەین، دەمانەوێت ژمارەکە کەم بکەینەوە بۆ سفر بەپێی ئەو پلانەی دیاریکراوە و ئامادەکراوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز