Accessibility links

ئەمەریکا هانی ڕوسیا و پاکستان دەدات یارمەتییەکانیان بۆ تاڵیبان بوەستێنن


ئەمەریکا داوا لە وڵاتانی ناوچەکە ڕوسیا و پاکستان دەکات یارمەتی تاڵیبان نەدەن لە جەنگە درێژخایەنەکەیاندا لە ئەفغانستان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ئێچ ئاڕ مکماستەر ئەم لێدوانانەیدا دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەفغانستاندا لە یەکەم گەشتیدا بۆ کابووڵ لەو کاتەوەی بۆتە ڕاوێژکار.

کاربەدەستانی ئەفغانستان وتیان گفتوگۆکان زیاتر سەبارەت بە ئاسایش و شەڕکردن دژی تیرۆر و پتەوکردنی هێزەکانی ئاسایشی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانی بووە.

مکماستەر بە دەزگای هەواڵی ناوخۆیی تۆڵۆی وت ئەو یاخیبووانەی تاڵیبان کە نایانەوێت بەشداربن لە پڕۆسەی ئاشتەوایی حکومەتدا دەبێت لەناوببرێن. وتیشی وڵاتە یەکگرتووەکان هێزەکانی ئەفغانستان بەهێزدەکات بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ئامانجە بەدی بێنن.

بەڵام باسی لەوە نەکرد کە ئایا سەرۆک ترامپ دەیەوێت هێزی زیاتر بنێرێت بۆ ئەفغانستان یاخوود نا چونکە بەڕێوبەرایەتییەکەی داوای پێداچوونەوەی کردبوو لە سیاسەتی ئەفغاندا.

سەردانەکەی مکماستەر دوای ئەوە دێت فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا داوای " چەند هەزارێکی کەمی " سەربازییان کرد بۆ ئەو 8400 سەربازەی کە ئێستا لە ئەفغانستاندان.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ڕوسیا لەگەڵ تاڵیبان مکماستەر وتی " نابێت هیچ کەسێک یارمەتی تاڵیبان بدات. نابێت یچ کەسێک یارمەتی چەکدارانی یاخیبووی دژی حکومەت و گەلی ئەفغان بدات."

وتیشی " ئەوەی ئێمە لە ولاتانی ناوچەکەمان دەوێت ئەوەیە کە ڕۆڵێکی بەرچاو و ئەرێنی ببینن بۆ یارمەتیدانی خەڵکانی ئەفغان لەوەی کە هەوڵبدەن ئەم جەنگە درێژخایەنە ئاڵۆزتر بکەن."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG