Accessibility links

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان 9 تاقیگەی دەرمانی تاڵیبان لە ئەفغانستان وێران دەکەن


هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان نۆ تاقیگە و کارگەی دەرمانی تاڵیبان وێران دەکەن و 44 گومانلێکراوی بازرگان بە دەرمانەکانەوە کوژراون لە ناوچەیەکی سنووریی لە باشووری هەرێمی هێڵماند.

بەپێی بەرپرسان هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکان سەرچاوەی دەستکەوتەکانی تیرۆریستانیان کردۆتە ئامانج.

فەرماندەی هێزەکانی سوپای هەرێمی، جەنەڕاڵ والی محەمەد ئەحمەدزای بە دەنگی ئەمەریکای وت بۆمبارانکردنی سەنتەرەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان درەنگانێکی ڕۆژی سێشەممە دەستی پێکردووە و هەتاوەکوو بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بووە.

وتی هێرشە ئاسمانییەکان گرنگی داوە بە بازاڕی نارکۆتێک " جۆرێکی دەرمانە " کە لەلایەن تاڵیبانەوە بەڕێوبەرایەتی دەکرێت لە بەهرامچا، کە گوندێکی دوورەدەستە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و سەرەکیترین سەنتەرە بۆ هاوردەکردنی دەرمان لە ئەفغانستانەوە. جەنەڕاڵەکە بەهرامچای بە گەورەترین بازاڕی نارکۆتیکس لە ئاسیادا ناودێر کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی دیاری نەکراو لە چەکدارانی تاڵیبان و بازرگانەکانی دەرمانەوە کوژراون بەڵام هیچ ژمارەیەکی نەدا، بەڵام سەرچاوەکان بە دەنگی ئەمەریکایان وت کە ژمارەی کوژراون 44 کەس بوون.

بەهرامچا یەکێکە لەو گوندانەی کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستانەوە و ناوچەکە بەوە بەناوبانگە بەوەی کە هەموو جموجۆڵێکی چەکدارە بیانیی وناوخۆییەکان لە پاکستان و ئەفغانستانیشەوە لەوێوە دەکرێت.

بەپرسێکی ئەفغانی وتی چەکدارانی تاڵیبان و سەرکردەکانیشیان ئەو ناوچەیە بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی فریاگوزاری تەندروستی لە خاکی پاکستانەوە.

جەنەڕاڵی سوپای ئەمەریکا جان نیکڵسن لەم هەفتەیەدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت کەمپینی بەرەنگاربوونەوەی دەرمان ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکردووە کاتێک هێرشە ئاسمانیەکان حەوت تاقیگەی دەرمانی تاڵیبانیان وێرانکرد لە بەشێکی دیکەی هەرێمی هێڵمانددا.

وتەبێژانی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردەوە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان سەرپەرشتیاری تاقیگەی بەرهەمهێنانی دەرمان بکەن لە هەرێمی هێڵماند یاخوود لە هەر شوێنێکی دیکەی ئەفغانستاندا.

وتیان هێرشە ئاسمانییەکان ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی کردۆتە ئامانج و هاوڵاتی مەدەنیان کوشتووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تاڵیبانەوە نەبووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG