Accessibility links

ئەمەریکا هیوادارە رێکەوتنەکانی ئابڕاهام یارمەتی بە چارەسەری کێشەی ئیسرایل و فەلەستینیەکان بکات


ئەمەریکا لە هەوڵدایە رێکەوتنەکانی ئاسایکردنەوە لە نێوان ئیسرایل و وڵاتانی عەرەب کە بە رێکەوتنەکانی ئابراهام ناسراوە بەرفرەوان بکاتەوە و هیوادارە دامەزراندنەوەی ئەو پەیوەندییانە بۆ گەشە پێدانی پێشکەوتن لە سەر کێشە ئیسرایل و فەلەستینیەکان کەڵک وەربگرن وەک کاربەدەستانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سێشەممە گوتیان.

لە کۆنفڕانسێک لە گەڵ رۆژنامەوانان پێش دەستپێکردنی وتووێژەکانی چوارشەمە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن لە گەڵ هاوتایانی ئیسرایلی و میرنشینەکانی یەکگرتووی عەرەب، کاربەدەستان دووپاتیان کردەوە کە رێکەوتنەکانی ئابراهام جێگرەوەیەک بۆ چارەسەری دوو ولات لە نێوان ئیسرایل و فەلەستینیەکان نابێت.

بلینکن چوارشەمە لە وەزارەتی دەرەوە لە پێشدا چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یائیر لاپید دەکەوێت و پاشان بە جیا کۆبوونەوەی لە گەڵ شێخ عەبدولا بن زیاد ئال نەحیان دەکەوێت.

پاشان میوانداری کۆبوونەوەی سێ لایەنەی لە گەڵ هەر دوولایەن دەبێت کە ئەمە یەکەم جارە پێک بێت.

کاربەدەستانی ئەمەریکا بەڕوونی نەیانگوت چلۆن واشنگتن مەبەستێتی ریکەوتنەکانی ئاساییکردنەوە وەک کەرەسەیەک بۆ پێشکەوتن لە مەسەلەی ئیسرایل – فەلەستین بە کاربێنن.

هەروەها کاربەدەستانی ئەمەریکا گوتیان هەر سێ ولات دوو گرووپی نوێی کارکردن لە کۆبوونەوەکەدا پێک دێنن، کە یەکیان تیشک دەخاتە سەر پێکەوە ژیانی ئاینی و ئەوی تر بۆ سەر بابەتەکانی ئاو و وزە.

XS
SM
MD
LG