Accessibility links

ئەمەریکا پێشنیاری کۆمەڵێک بیرۆکەی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان کابوڵ و تاڵیبان کردووە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

ئەمەریکا ڕایگەیاند " پێشنیاری کۆمەڵێک بیرۆکەی کردووە بۆ خێراکردنی " پڕۆسەی دانوستانەکانی ئێستای نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە بەردەوامین لە هاندانی سەرجەم لایەنەکان تاوەکو بەشێوەیەکی بونیادنەرانە بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانی – ئەفغانیدا بکەن کە لە مانگی نۆدا لە دەوحە دەستیپێکرد."

وتیشی " ئێستا دەکرێت بەرەو پێشەوە بڕۆن، دەمانەوێت هەوڵی تەواوی خۆمان بدەین بۆ ئاسانکردنی ئەو بەرەو پێشچوونە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG