Accessibility links

ڕاپۆرت: ڕوسیا و ئەمەریکا گفتوگۆکانیان سەبارەت بە پێشنیارە ئاسایشیەکان دەستپێدەکەن


دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری دیبلۆماتکارێکی ڕوسییەوە بڵاویکردەوە پەیوەندییەکان لەنێوان ئەمەریکا و ڕوسیادا سەبارەت بە پێشنیارە ئاسایشیەکانی ڕوسیا دەستیپێکردووە، هەروەها ئەگەرێک هەیە لەسەر ئەوەی بگەنە ڕێکەوتنێک.

دانوستکاری باڵای ئاسایشی ڕوسیا کۆنستانتین گاڤریلۆڤ وتی ڕوسیا هێشتا دەبێت بڕیار بدات لەسەر ئەوەی چی جۆرە هەنگاوێک دەگرێتەبەر ئەگەر هاتوو هاوپەیمانێتی ناتۆ داواکارییەکانی ڕوسیا ڕەت بکاتەوە، یەکێک لە داواکارییەکان ئەوەیە ڕوسیا دەیەوێت گرەنتیەکی یاسایی بدرێتێ لەسەر ئەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ چالاکییە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئۆکرانیا ڕابگرێت.

هەروەها داوایکردووە ناتۆ بەرەو ئۆکرانیا فراوان نەبێت و چەک و هێز لەو وڵاتە بڵاونەکاتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئارەزووی ئۆکرانیا بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتیەکە و نیگەرانیەکان سەبارەت بە زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG