وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا بیر لە پشتیوانیکردنی بەشداری وڵاتانی دیکە دەکاتەوە لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستیندا و هەڵیدەسەنگێنێت تاوەکو بزانێت سوودی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک یاخوود نا.
کاتێک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت سەبارەت بە داواکەی سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس پرسیاری لێکرا وتی " ئەگەر لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا بینیمان بەشداربوونی وڵاتانی دیکە سوودی دەبێت بۆ ئەرکی ئاشتی ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو کاتە حەز دەکەین بەشدار بن."
وتیشی " ئایا ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوە؟ دڵنیا نیم لەسەر ئەوەی بڕیارمان لەسەر ئەوە دابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە شتێکە لەوانەیە لە داهاتوودا ڕووبدات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز