Accessibility links

بەیاننامە: ئەمەریکا 15 ملیۆن دۆلار دەداتە فەڵەستینیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بڕیاریداوە 15ملیۆن دۆلار بداتە فەڵەستینیەکان، ئەوەش وەکو یارمەتیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و کەرتی غەزەدا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا ئەو بڕە پارەیەی دابین کردووە، بڕەکە یارمەتیدەر دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ڕێکخراوە مرۆییە کاثۆلیکیەکان لە دامەزراوە تەندروستیەکاندا و هەروەها چارەسەری بابەتی نەبوونی ئاسایشی خۆراکیش دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG