Accessibility links

ئەمەریکا 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دیکەی جۆنسن ئاند جۆنسن دەکڕێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتیەکەی 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دیکەی جۆنسن ئاند جۆنسنی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکڕێت.

بایدن لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن و کۆمپانیای دەرمانی ئەمەریکا مێرک وتی " پێدانی ڤاکسین بە ئەمەریکیەکان تەنها ڕێگەیە بۆ زاڵبوون بەسەر پەتاکەدا."

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن و کۆمپانیای دەرمانی ئەمەریکا مێرک ڕێکەوتن لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە.

ئەمەریکا بە کڕینی ئەم ڤاکسینە کە تاوەکو کۆتایی مانگی پێنج ڕادەستی دەکرێت، لەگەڵ ڤاکسینەکانی دیکەشدا کە کڕیویەتی، بەشە ڤاکسینی پێویستی دەبێت بۆ پێدانی بە سەرجەم هاوڵاتیانی پێگەیشتووی ئەمەریکا.

بەڵام جۆو بایدن جەختی لەوە کردەوە پێویستە وڵاتەکە بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بێت.

وتی " پێویستە کراوە بین، لەوانەیە زۆر شت ڕووبدات بەسەرماندا و دەبێت ئامادەبین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG