ده‌زگاس لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI و پـۆلیسی واشنتنی پایته‌خت ڕۆژی هه‌ینی پـیاوێـکیان ده‌سـتگیرکردووه وه‌ک ده‌ڵێن نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له پایته‌خت هه‌بووه.
جێف سه‌ڵدین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنتن ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.
نیگه‌رانیـیه‌کی زۆر کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتان گوتیان پـیلانێـکیان پـوچه‌ڵ کردۆته‌وه، واته ئه‌و پـیلانه‌ی له ناو دڵی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ده‌دا.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مین ئه‌لخه‌لیفی مه‌غریبی ته‌مه‌ن 29 سـاڵی بردۆته به‌رده‌م دادگایه‌کی فیدراڵی که پـیلانی ته‌قه‌کردنی له ناو کۆنگرسـدا هه‌بووه و دواتریش خۆی بته‌قێنێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆرێـک له‌و گه‌شـتیارانه‌ی له ده‌وروبه‌ری کۆنگرس بوون.
گه‌شـتیارێـک گوتی" ڕۆژێـکی خۆش بوو بۆ گه‌شـتیاری و بۆ هه‌موو شتێـکیش، به‌ڵام ئێجگار ترسـناک بوو."
ئه‌م ده‌سـتگیرکردنه وه‌ک به‌رئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ و پـڕ بوو له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌لخه‌لیفی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له سـتانی ڤێرجینیا ده‌ژیا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌لخه‌لیفی ویسـتوویه‌تی بچێته ناو گرووپـێـکی تێرۆرسیتیـیه‌وه که بڕوای وابووه سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌لخه‌لیفی نه‌یده‌زانی چی ده‌کرد، چونکه ئه‌و پشـتێنی خۆته‌قاندنه‌وه‌یه له لایه‌ن پـۆلیسێـکی نهێنیـیه‌وه درابوویه نه‌ده‌ته‌قیـیه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان گوتووشیانه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه هیچ که‌سێـک له مه‌ترسیدا نیـیه. لێـکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن ئه‌لخه‌لیفی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێـک سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه وه‌ک ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و هێرشه‌ی پـیلانی بۆ دانابوو.
ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مین ئه‌لخه‌لیفی له دادگادا گوناهباربکرێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێته‌وه.